ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ هەڵگەڕان کوژراو


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر وەرگەڕا.

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند،کەمێک پێش ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆشتووە لەنزیک ناحیەی باوەنور وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی (1997)ەو، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد  لەناحیەی باوەنور، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.

کامەران کەریم