لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ ڕووداو


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرلا سێ کەس گیانیان لەدەست داو کەسێکیتریش برینداربوو.

هاتوچۆی گەرمیان  ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرلا لەسەر ڕێگای کەلار کفری لە نزیک گوندی "عەوڵاقوت" کە ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی کەلار هاتوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو ئافرەتێکن.

بریندارەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

کامەران کەریم