چوار فیلمی ئێرانی لە فستیواڵی فریشتەی پرشنگداری وڵاتی ڕووسیا نمایش دەکرێن
/
فرهنگی
/
زایەڵە
فیلم
هونەر
سینەما
زایەڵە ـــ چوار کورتە فێلم و ئەنیمەیشێنی ئێرانی ئیزنی بەشداری نوزدەیەمین فستیواڵی فیلمی خەیر و مەندی(فریشتەی پرشنگدار)ی ڕووسیایان وەرگرتووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی(بنکەی هەواڵنێری کورتە فیلم) ئەو فستیواڵە یەکێک لە چەندین پڕۆژەی یەکەمایەتیداری بەبەرنامە و ئامانجە(کەلتووری مەعنەویی و ئەخلاقی بەرەی لاوی ڕووسیادا) کە تەنیا مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگایەکە کە لاوانی ئەوڕۆیی زۆرتر لەگەڵ داب و نەریت و بایەخە مەعنەوی و ئەخلاقییەکان ئاشنا بن و پەیوەندی پێوە بگرن.
کورتە فیلمی سیروان بە دەرهێنەری خاتوو کوبرا نوسرەتی، فیلمی پێشکەش بە دەرهێنەری بەختیاری خەلیلی و کورتە ئەنیمەیشێنەکان لەوانە پێش لە پاش، دەرهێنەر موحسێنی خەسرەوئابادی و گەڕانەوە قەت مومکین نییە بە دەرهێنەری خاتوو شەیدا کاشی، وەکوو نوێنەرانی ئێرانی لەو فستیواڵەدا ئامادە دەبن.
نوزدەیەمین فستیواڵی فیلمی خەیر و مەندی(فریشتەی پرشنگدار)ی ڕووسیا ڕێکەوتی 10 تا 16ی خەزەڵوەر لە شاری موسکۆدا بەڕێوەدەچێت.
تێبينيێك بنێرە: