سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات
(0) /
زایەڵە - فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سەردانی بارەگای دەستهی حه‌شدی شه‌عبی دەکات و لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و یاریدەدەران و ئهركانهكان کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیێک دا ڕایگەیاندووە،سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەردانی بارەگای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی کرد‌و لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و یاریدەدەرهكان وئهركانهكانی سازكرد.
سودانی پیرۆزبایی لە قارەمانانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی کرد بەبۆنەی نۆیه‌مین ساڵیادی پێکهێنانی، هەروەها داستانە قارەمانەکانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی وەبیرهێنایەوە، کە بە قوربانیدانی گەورە له‌لێدانی تیرۆر و شانبەشانی هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان تۆمار كردووه، جەختیشی لەوە کردەوە کە فەتوای پیرۆزی سه‌ماحه‌تی سەید عەلی سیستانی (خوای گەورە بپارێزێت)، پلانە دوژمنكاریهکان پووچەڵکردەوە و هاوسه‌نگیش گۆرا، و لە ئەنجامدا ئەم هێزە نیشتمانییە دروست بوو کە پلانە تیرۆریستییەکانی پووچەڵکردەوە، و هۆکارێک بوو بۆ ئەو سەرکەوتنە مه‌زنه‌ی کە بەسەر باندە تیرۆریستییەکانی داعشدا تۆماركرا، هەروەها سەرەتایەکی نوێش بوو بۆ عێراق و گەلەکەی بەرەو یەکڕیزی و بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و پەیامی ئاشتی بوو بۆ عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گەلی عێراقی یەکخست، له‌دوای شەپۆلێکی پرۆژه تائیفگهری خوازه توندڕەكان کە پێكهاته‌ی کۆمەڵگەی کردە ئامانج، و فەتوای جیهادیش بە خوێنی شەهیدان و پاڵەوانە بریندارەکان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو باندە تەکفیرییەکانیش به‌ده‌ر نا، و لەم بۆنەیەدا پێویستە شەهیدان و سەرکردەکانی سەرکەوتن و قوربانییە گەورەکانیان لەبیر بکەین، له‌پێناو بەرگریکردنیان له دەوڵەت و سیستەمە دیموکراسیەکەی.
به‌ڕێزیان ستایشی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی کرد کە ئەمڕۆ كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زگای ئاسایشی سەربازی پێکدەهێنن و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت لە هه‌وڵی پەسەندکردنی یاسایی خانەنشینی سەربازیدایە کە مافەکانی سەرجەم ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان مسۆگەر دەکات، لەوانەش ئەندامانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی.
سودانی ئاماژە بە کۆمپانیای ئه‌ندازیاری سەر بەدەستهی حه‌شدی شه‌عبی دا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کە بەشداری دەکات لە پاڵپشتیکردنی ئه‌و هەوڵانه‌ی كه بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریهكان به گەلەکەمان ده‌درێن، لە ڕێگەی تیمی خزمەتگوزاری ئەندازیارییەوە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی سەرجەم ئەندامانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی کرد کە هەوڵەکانیان بۆ یەکڕیزی و سەقامگیری عێراق بخەنەگەڕ، هەروەها ئاستی بەرزی خۆشەویستی هاووڵاتیان بۆ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و ئەو قوربانیدانانەی کە بۆ عێراقیان داوه بپارێزن، بە تایبەتی لە پارێزگا ئازادکراوەکاندا.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە دەرفەتێکی ڕاستەقینەمان لەبەردەستە بۆ سەرکەوتنی دەوڵەت، و سوود وه‌رگرتن لەرهوشی سەقامگیری به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و خوێندنەوەی واقیع و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری به‌هاوڵاتی، روونیكرده‌وه کە حکومەت کێشەکان به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه دەستنیشان کردووە و نەخشەی ڕێگای دایناوه بۆ سێ ساڵ كه جیاوازی لە ئەدای کارکردن‌دا دروست دەکات.
تێبينيێك بنێرە: