بەڕێوەرەی پۆلیسی خانەقین بەڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ خانەقین عەلی جەمال قەدوری


Jun 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی  جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار + سلێمانی و نزیک گوندی تازە دێ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا پیکاب خۆی کێشا بە هێمایەکی لێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی عەمید (ادریس محمد مەولود ) لەدایکبووی 1970 دانیستووی کەلار شەهیدان بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینیش برینداربوون.

وتیشی،  لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوەو بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

کامەران کەریم