دووهەمین پێشبڕکێ چارواسوواری و تایبەت بە ئەسپی ڕەسەنی کورد لە بۆکان
(0) /
زایەڵە ـــ دووهەمین پێشبڕکێ لە خولی پێشبدکێیەکانی ئەسپی ڕەسەنی کورد لە مانگی جۆزەردانی ئەوساڵدا و لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو.
ئەو پێشبڕکێیە بە بەشداری 70 ئەسپی ڕەسەنی کوردنەژاد و هەروەها بەشداری پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، زەنجان، کوردستان، ئیلام، کرمانشان، ئەسفەهان و تاران و هەروەها بە ئامادەبوونی گەلێکی زۆر لە هاندەران و هەوادارانی وەرزشی ئەسپسوواری و لە یاریگای خاتم و لئەنبیا شاری بۆکان بەڕێوەچوو.
شایانی ئاماژەیە پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەش کردنی سوپاسنامە لە هەڵبژاردەکانی ئەو ڕووداوە وەرزشی و کەلتوورییە سوپاس و دەستخۆشی کرا.
تێبينيێك بنێرە: