گەشتی گرووپی شاخڕەوی دۆستانی هەڵەبجە بۆ مەریوان
(0) /
زایەڵە ــ ڕۆژی یەکەمی گەشتەکەیان ئەنجامدانی گەشتێکی شاخڕەوی بوو لە مەرزی باشماخ بۆ شاری مەریوان بەڕێبەری کاک (ادریس دانش) لە گرووپی شاخەوانی مەريوان، لەمەرزی باشماخەوە دەستیان پێکرد بەم شوێنانەوە ڕۆشتن ( چەمی سەرتو ، قوچی سولتان ، سەربان ،گوندی مڕانە ، کەلی کۆتر کوژ ، گوندی دەرەتفێ ، گوندی پیر سەفا ، گوندی کانی سپیکە ،گوندی یەنگیجە ،شارۆچکەی بەردە ڕەشە)نزێکەی 26کم ڕێگایان بڕی.
ڕۆژی دووەم و سێیەمی گەشتەکە گەڕان بوو بەناوچەکانی هەوراماندا، کە ئەم ناوچانە بریتین لە ( مەریوان -کانی دینار-بێکەڕە-دزڵی-دەرتوێ-ملەی ژاڵانە-هەورامانی تەخت- بڵبەر- سیلێن- نوین- ئاوی بڵ - هەجیج - شارۆچکەی نۆدشە -کەلی تەتە -بەملەی ژالانە و گەڕانەوە ۆ شاری مەریوان.
سوپاس بۆ خوای گەورە گەشتێکی بەسوود و ئەزمونێکی زیاتری شاحەوانی بوو سوپاس بۆ هەموو ئەوبەڕێرانەی کە ئەرکیان کێشا و لەم گەشتەدا ماندووبون.
تێبينيێك بنێرە: