پەرلەمانتارێک: بەئەولەویەتگرتنی مووچەی مووچە خۆران و تەمویلکردنی پڕۆژەی پارێزگاکان بە یەکسانی، دەبوو زۆر زووتر بکرێت
(0) /
زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەمێژ ساڵبوو لە نزیکەوە شایەتی برسیکردن و گەمارۆخستنەسەر پارێزگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین وگەرمیان بووین. دەمێک بوو هەموو ڕێکارێکمان گرتبەر بەر بەرامبەر بە سیاسەتی برسیکردن و خۆسەپێنی و قۆڵبادان، سوودی نەبوو. زۆرمان وت و کەم گوێیان گرت.
وتیشی، ئەوەی ئازایانە فراکسیۆنی یەکێتی و هاوپەیمانەکانییان کردیان، هەوڵێکبوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی چەوتی حکومڕانی و نادادی و ناجۆری سیاسەتکردن بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور.
ڕونیشیکردەوە، ئەگەر ویستی خۆسەپێنی و جیاکاری و نادادی لە ئەجێنداتاندا نییە، هیچ نەگۆڕاوە جگەلە بیرهێنانەوە لە هەبوونی ماددەیەکی دەستووری بۆ پاراستن و زامنکردنی مافی هاووڵاتییان. بە ئەولەویەتگرتنی موچە و سەپاندنی دادەپەروەری و یەکسانی لە نێوان پارێزگاکان، کارێکی لە پێشینە و گرنگ بوو؛ لە هەمانکاتدا، هەوڵێک بوو بۆ پێشگرتن و کۆتایهێنان بە ویستی تاکڕەوی و خۆسەپێنی و سیاسەتی خۆزاڵکردن بە زۆرینە و کەمینە.
هێمای بەوەشکرد، ئەقڵەیەتی کە لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە؛ خەڵک هۆشیارە و ژیانیان دەوێت نەک سیاسەتی دروشمبازی بێ ناوەڕۆک و برسیکردن و بە کۆیلەکردن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: