بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لەتاقیكردنەوەكاندا دوو تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / کردستان / زایەڵە قۆپی غرشکردن تاقیکردنەوە


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.

دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر  ئۆتۆمبێلێک‌و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.

لەئێستادا تۆمەتباران (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1999 و (د، م، ع) له‌دایكبووی‌ 1998 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

کامەران کەریم