پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بۆزایەڵە: داوامان کردووە پرۆژەیاسای پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەنگی لەسەربدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە نەوەی نوێ


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوامان کرد بە زوترین کات پرۆژە یاسای پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت. 

وتیشی،  بۆ تەواوکردنی کۆتا ڕێکاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە داوامان لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و ئیمزامان کۆکردەوە پرۆژە یاسای بە پاريزگاکردنی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و هەڵەبجە ببێتە ١٩ یەمین پارێزگای عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ تەواو بونی دەنگدان بەیاساکە داوای بودجەیەکی تایبەت دەکەین بۆ پارێزگا نوێیەکە و تەواوکردنی بەفەرمی ناساندنی خاڵی سنوری سازان.

کامەران کەریم