نەمسا ژمارەی راوێژکار و راهێنەرەکانی لە چوارچێوەی ناتۆ لە عێراق زیاد دەکات
(0) /
زایەڵە - ئەنجومەنی وەزیرانی نەمسا بڕیاریدا ژمارەی راهێنەر و راوێژکارەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا لە عێراق زیاد بکات.
لە کۆبوونەوەیدا بە سەرۆکایەتی کارڵ نیهمەر راوێژکاری نەمسا، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە هۆکاری زیادکردنی راوێژکار و راهێنەرەکانی لە عێراق بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گێڕایەوە.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەمسا، لەسەر داوای هەریەک لە ئەلیکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوە و کۆڵدیا تانەر وەزیری بەرگری بووە.
هاوکات، ئەلکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا ویستی خۆی بۆ سەردانیکردنی عێراق و کردنەوەی باڵیۆزخانەی فەرمی نەمسا لە بەغدا نیشاندا.
سەرباری ئەوەی ناردنی راوێژکارەکانی نەمسا بۆ عێراق لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدایە، بەڵام نەمسا ئەندامی نییە لە ناتۆ و تەنها هەماهەنگیی سەربازییان هەیە.
تێبينيێك بنێرە: