پاڵپشتی هەوادارەکانی تیپی تۆپی پێ عێراق لە وڵات و خەڵکی فەلەستین

(0) / / ورزش / زایەڵە عێراق تۆپی پێ فەڵەستین


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەنێ لە هاندەرانی عێراقی لە یاری ڕۆژی ڕابردووی دوو تیپی عێراق و ئێمارات لە یاریگای کەربەلا، کارێکی سەرنج ڕاکێشیان بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین ئەنجام داوە.

ڕۆژی ڕابردوو هەنێ لە هاندەرەکانی تیپی نەتەوەیی عێراق و لە یاری نێوان دوو تیپی عێراق و ئێمارات کارێکی سەرنجڕاکێشیان ئەنجام داوە بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە وڵات و خەڵکی فەلەستین.

لە درێژەی یاریکردنی دوو تیپی عێراق و ئێمارات کە بە ئاکامی 3 بەر 0 و بە سوودی وڵاتی عێراق کۆتایی پێهات، هەندێ لە هاندەرەکانی تیپی عێراق لەسەر لەتە قوماشێک نووسیبوویان (ڕۆژێک دا دێت هەواڵی هەموو میدیاکان تەنیا سێ وشەیە، فەلەستین ئازاد بوو) 

ئەو کار زۆر سەرنج ڕاکێش بوو بەتایبەت بۆ پلە و پایە دارەکانی وڵاتی ئێمارات.