دوای پەسەندکردنی بودجە بەنزین هەرزان دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بودجە بەنزین


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣، نرخی بەنزین لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەرزان دەبێت.

کەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی رێككەوتنەكانی هەرێم و بەغداد دوای پەسەندكردنی بودجە دەبێت لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی یەك لیتر بەنزین ببێتە 450 دینار.

روونیشیکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گرفتێك هەیە كە بەنزینخانەی حكومی لە عێراق هەن كە كارمەندەكانیشیان دامەزراوی حكومین و بەنزینخانەی حكومی لە هەرێمی كوردستان رووی لە كەمبوونەوە كردووە، بەڵام بەپێی ئەو رێككەوتنی هەرێم و بەغداد و پەسەندكردنی بودجە دەبێت نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەرێم ببێتە 450 دینار.

کامەران کەریم