کۆگایەکی ئارد لە چەمچەماڵ داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئارد چەمچەماڵ


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند،    لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان  لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەردانی کۆگا و دوکانەکانی ئاردفرۆشەکانیان کرد بە مەبەستی چاودێری تەندروستی و پابەندبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکان.

لەوبەسەرکردنەوەیەدا کۆگایەکی ئارد بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی لیژنە داخرا.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت پێکدێت لە نوێنەری ( قائیمقامیەت - سەرۆکی لیژنە، پۆلیس، ئاسایش، تەندروستی، بەرگری شارستانی، ڤێتەرنەری) ڕۆژانە چاودێری بازاڕ و کۆگا و شوێنە گشتیەکان دەکەن، هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی بینینی خۆراکی بەسەرچوو و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان، یان هەر دیاردەیەکی ناشارستانی لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی:

07718343040
کامەران کەریم