حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی  کوردستان گیانیان لە دەست دا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆرۆنا مردن


Mar 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووی تووشبوون و مردنى بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە بەپێی ئامارەکە ٣٩٢ کەسی دیکە تووشى ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ئامارى مردنیش زیادى کردوە کە ٧ تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو ١٥٥ توشبووش چاکبوونەتەوە.
 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٨٢)
١. پشکنین: (٦٧٨٧ پشکنینی نوێ)
• (٢٦٧٧) هەولێر
• (٢١١٤) سلێمانی
• (١٧٥١) دهۆك
• (١٩) هەڵەبجە
• (٢٢٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٩٢ تووشبووی نوێ)
• (٢٠٢) هەولێر
• (١٤٣) سلێمانی
• (٣٤) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥٥ چاکبوون)
• (٧٤) هەولێر
• (٣٣) سلێمانی
• (٣٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٧ مردن)
• (١) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (٣) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٧٢٧٧٧ (٤٥٥٨٧٥ هەولێر، ٢٦٩٥٨٥ سلێمانی، ٥٣٩٦٦٨ دهۆك، ٧٦٤٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٢٦٩٥ (٣٩٧٣٨ هەولێر، ٣٢٤٩٧ سلێمانی، ٣٧٣٤٣ دهۆك، ٣١١٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٥٤٥١ (٣٧٠٢١ هەولێر، ٢٩٦٢٣ سلێمانی، ٣٥٨٤٧ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٦٨٠ (١٧٦٤ هەولێر، ١١٥٦ سلێمانی، ٧٤٦ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٦٤ (٩٥٣ هەولێر، ١٧١٨ سلێمانی، ٧٥٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی ئازار