پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: یاسای بودجەی گشتی پەسەندکرا و لەم رۆژانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
/
عراق
/
زایەڵە
بودجە
نەمین مەعروف
زایەڵە - د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، یاسای بودجەی گشتی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ لەلایەن فەخامەتی سەرۆک کۆمارەوە پشتبەست بە بڕگەی سێهەم لە مادەی ٧٣ی دەستور پەسەندکرا.
وتیشی، لەدوای ئەم قۆناغە پشتبەست بە بڕگەی سێهەمی مادەی ٧٨ی یاساکە کە لە ١٢ی ئەم مانگە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تشریع کرا پێویستە یاساکە لە رۆژنامەی فەرمی ( وقائعی عێراقی) بلاوبکرێتەوە، و لەدوای ئەوەش یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەحکامەکانی لە بەرواری ٢٠٢٣/١/١ بەرکاردەبێت .
ڕونیشیکردەوە، پشتبەست بە بڕگەی یەکەمی مادەی ٧٨ی یاساکە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان رێنمایی جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات ، بەم جۆرەش چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو یاسای بودجەی گشتی عێراق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، شایەنی باسە ئەم بودجەیە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی دەوڵەتی عێراق بۆ ٣ ساڵ پەسەندبکرێت پشتتبەست بە بڕگەی ٢ی مادەی ٤ی یاسای ژمارە ٦ی ئیدارەی مالی ساڵی ٢٠١٩ ، لەگەڵ ئەوەش پشتبەست بە ناوەڕۆکی هەمان مادە وە بڕگەی ٢ی مادەی ٧٧ی یاسای بودجە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران خشتەی نوێی داهات و خەرجی بۆ هەردوو ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ پێش کۆتایهاتنی ساڵی دارایی پێش خۆی بنێرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەسەندکردنی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: