150 ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێتە هاوڵاتییان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە قەرز هاوڵاتیان ئابووری وام


Jun 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانكی رافیدەین لە عێراق پێدانی قەرزێكی بە هاوڵاتییان راگەیاند ، كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا وەكو 150 ملیۆن دینار و دەتوانن سوودمەندبن لە قەرزەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو و كڕینی زەویی نیشتەجێبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، قەرز دەدرێتە هاوڵاتییان بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو یاخود كڕینی زەویی نیشتەجێبوون بڕی قەرزەكەش لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 150 ملیۆن دینار.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكە بۆ ئەو كەسانەی خوازیارن سوودمەندببن 15 ساڵ دیاریكراوە. کامەران کەریم