خشتەی مووچەی مانگی پێنج
/
کردستان
/
زایەڵە
موچە
خشتە
مانگی پێنج
مەعاش
زایەڵە - وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاو كردەوە ، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان، زیندانیە سیاسییەكان و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشبكرێت.
بەپێی لیستەكە، ڕۆژی یەكشەممە مووچەی مووچەخۆرانی كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوەو گەیاندن و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت.
هاوكات، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە مووچەی مووچەخۆرانی پەروەردە، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
لە لیستەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەش خراوەتەڕوو كە ڕۆژی سێشەممە مووچەی مووچەخۆرانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان،سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و كارەبا دابەش دەكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: