ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەرێم دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەردۆغان بارزانی هەلێر نەوت


Jun 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا, لەچوارچێوەی سەردانێكیدا بۆ عێراق, سەردانی هەولێریش بكات.

ئاژانسی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە،مەسرور بارزانی, رازیبووە بە رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی فیدراڵی و بەدیاریكراوی بە كۆمپانیای سۆمۆ.

ئاماژەی بەوەشداوە،رەجەب تەیب ئەردۆغان, لەسەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی بۆ ئەنقەرە پێی راگەیاندووە, ئەنقەرە لەگەڵ بەغدادا نەبێت مامەڵە ناكات , ئەوەش لەچوارچێوەی ئەجێندای سەردانەكەیدا دەبێت بۆ عێراق رۆژی (25) ئەم مانگە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆك كۆماری توركیا, لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق, سەردانی هەولێریش بكات.

کامەران کەریم