بۆمبێکی چێندراو لە سنووری بەغدا بە کاروانی هاوپەیمانان تەقییەوە

(0) / / جهان / بۆمب عێراق تەقینەوە بەغدا هاوپەیمانان داعش


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ڕایگەیاند بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەیەکی سنووری بەغدا،  بە کاروانێکی لۆجیستیکی هاوپەیمانی دژی داعش تەقییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێک بۆ شەفەق نیوز وتی بۆمبێکی چێندراوی سەرجادە، لە سەر ڕێگای هاتوچووی کاروانێکی لۆجیستیکی هاوپەیمانی دژی داعش، لە جادەی ئەلیوسفییەی بەغدا تەقییەوە.

وتیشی تەقینەوەی ئەم بۆمبە پاش تێپەڕبوونی کاروانەکە ڕوی دا و هیچ جۆرە زیانێکی لێنەکەوتووتەوە.

لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا، چەندین جار کاروانەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لە بەغدا و ناوچەکانی باشووری عێراق کراونەتە ئامانجی تەقینەوە، بەڵام زۆرینەوەی تەقینەوەکان بێ زیان بوون.