ئاسایشی هەولێر سێ کەسی دەستگیرکرد
/
کردستان
/
زایەڵە
ئاسایش
هەولێر
زایەڵە - ئاسایشی هەولێر رایگهیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە دزیکردن و تەقەکردن لە ناو شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری دادوەر، لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە دزینی ماتۆڕسکیل، تەقەکردن لەناو شاری هەولێر، بێزارکردنی خەڵک و بڵاوکردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
بەپێی راگەیهندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباران بە ناوی (ز، أ، ق)، (ع، أ، م) و (ت، ز، م)ـە.
لە راگەیهندراوەکەی ئاسایشێ هەولێردا هاتووە، "هێزەکانمان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کاری ئاژاوەگێڕی و تاوانی دزیکردن دەکەن و بوونەتە هۆکاری بێزارکردنی خەڵک.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: