لە شارەزوور دەستگیرا بەسەر (١٢٠) کارتۆن یاری ئاگریندا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارتۆن یاری جەژن یاری ئاگرین


Jun 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستدەگرێت بەسەر (١٢٠) کارتۆن یاری ئاگریندا

ئاسایشی گشتی سلێمانی  ڕایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دابینکردنی کەشێکی ئارام لەڕۆژانی جەژندا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕۆژی دووشەممە  ٢٠٢٣/٦/٢٦ لە سنورەکانی پارێزگای هەڵەبجە و هەوراماندا، دەستیانگرت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا، بڕی ١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرینیان پێبوە و لە ڕۆژانی جەژندا بەنیازی ساغکردنەوەی بوون لە بازاڕەکاندا، کەدەبێتە هۆکاری زیان گەیاندن بە منداڵان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان.

لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

کامەران کەریم