قائیمقامیەتی سلێمانی کەپرەکان و ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تیادا سەردەبڕرێت تێکدەدات

(0) / زایەڵە سلێمانی قوربانی جەژن تەندروستی


Jun 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ رێگری لە نەخۆشی تای خوێنبەربون، ئەمرۆ سێشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهاوکاری هێزەکانی بەرگری سارستانی و هیزەکانی ئاسایش و شارەوانی، هەستان بە لابردن و تێکدانتی ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵی تێدا سەردەبڕدرێت.

 ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، پێشتر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوینەتەوە و رامانگەیاندووە کەکڕین فرۆشتنی ئاژەڵ کێشەمان نییە گەر بەپێی ڕێنمایەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری  بێت،  بەڵام چەند شوێنێک وەک مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی پاپەندی ڕێنمایەکان نەبون و هیچ هەلومەرجێکی تەندروستی تێدا بەدی ناکرێت و ئێمەش دەستبەسەر شوێن وئاژەڵەکانیشدا دەگرین و ئیجرائەتی پێویستیش لەگەل سەرپێچی کاراندا دەکەین.

وتیشی، تکامان وایە هیج کەسێک ئاژەڵ بەم شێوە ناتەندروستە سەرنەبڕێت، ئەمە کارەسەتە چەندین نەخۆشی لەدوایە، لەپێناوی پاراستنی خۆتان و خێزانەکانتان تکایە پاپەندبن ئەگەر پاپەندنەبن قائیمقامیەتی سلێمانی ناچارە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم