ڕەئیسی و سودانی جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا کردەوە
(0) /
زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێ شەممە 27 ی حوزەیرانی 2023 ناوبراو لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان کردووە.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و سودانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لە یەکتر کردووە و هیوای خێر و بەختەوەرییان بۆ گەلانی ناوچەکەش خواستووە.
تێبينيێك بنێرە: