زاخۆ: بە گوژمەی 309 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی قیرتاوکردن جێبەجێ کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە زاخۆ پڕۆژە


Jun 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکان و ئاوەڕۆی گەڕەکی ئەیاز لە زاخۆ جێبەجێ کرا.

گوژمەی ئەو پرۆژەیە بریتییە لە (٣٠٩٫٤٥٩٫٠٠٠)دینار کە لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ دابینکراوە، بڕگەکانی پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ئەیاز و دروستکردنی ئاوەڕۆ، هەروەها لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لە هەمان گەڕەک قۆناغێکی تری پرۆژەکە دەستپێدەکات.

کامەران کەریم