نووسەرێک بۆ زایەڵە: شارستانیەتی هاوچەرخی ڕۆژئاوا پارچەیەکە لە درۆ و دووفاقی و کەراهیەت بەرامبەر ئەوانیتر
/
گفتگو
/
زایەڵە
کامیل مەحمود
قورئان
ئیسلام
ڕۆژئاوا
زایەڵە - کامیل مەحمود جەختی لە سەر ئەوە کردەوە؛ "ڕۆژئاوا و هزری ڕۆژئاوایی زۆر قسە لەسەر لەدیاردەی فرەیی و پلۆرالیزم و تایبەتمەندی مرۆڤ دەکات لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگەکان، بەڵام لەبواری کردەییدا هەرچی پردەکانی پەیوەندی و مامەڵەی تەندروست و ڕێزی نێوان خاوەن جیاوازییەکانە دەیڕوخێنن "
کامیل مەحمود نوسەرو میدیاکاری سەربەخۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، کۆمەڵگەی مرۆیی تێکەڵەیەکە لەئایین و بیرکردنەوەی جیاواز، ڕێزگرتن لەو جیاوازیانە لەئازادی ڕادەربڕین گرنگتروپێویستترە، ڕۆژئاوا و هزری ڕۆژئاوایی زۆر قسە لەسەر لەدیاردەی فرەیی و پلۆرالیزم و تایبەتمەندی مرۆڤ دەکات لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگەکان، بەڵام لەبواری کردەییدا هەرچی پردەکانی پەیوەندی و مامەڵەی تەندروست و ڕێزی نێوان خاوەن جیاوازییەکانە دەیڕوخێنن و لەجێگای ئەوە ڕق و کەراهیەت بڵاو دەکەنەوە، بەرگری لەسلوکی شازو زیانبەخش بە سرووشتی مرۆڤایەتی دەکات.
وتیشی، ئەدولفو مارتينيزلەئەمریکا ئاڵای هاوڕەگەزبازی دەسوتێنێت دادگا ۱۳ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنێت، بەڵام ئەمە چەندەمین جارە فاشی و دەمارگیرەکانی ڕۆژئاوا دەستدرێژی دەکەنە سەر قودسیەتی قورئان و لەژیر حیمایەی پۆلیسدا قورئانی پیرۆز دەسوتێنن، یاساکانی ڕۆژئاوا بەمە دەڵێن ئازادی ڕادەربڕین،ژیارو شارستانیەتی هاوچەرخی ڕۆژئاواپارچەیەکە لەدرۆو دووفاقی و کەراهیەت بەرامبەر ئەوانیتر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: