ئێران:  سووکایەتی بە کتێبە ئاسمانییەکان نموونەیەکە لە هەوڵدان بۆ توندووتیژی و بڵاوەپێکردنی نەفرەت و بە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران سوید قورئان


Jun 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز لە سوید، وتی: چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی سوید وێڕای ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی بێڕێزی بە پیرۆزییەکان، لەم بوارەدا دوو بنەمای بەرپرسیاریەتی و وەڵامدانەوە لە بەرچاو بگرێت.

 ناسر کەنعانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گڵۆپی سەوزی حکومەتی سوید بە دژبەرانی ئیسلام بۆ دووبارەکردنەوەی بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز، وتی: ئاسانکاری بۆ دووبارەکردنەوەی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان هاوکات لە گەڵ ئەم بۆنە پیرۆزە و کۆنگرەی گەورەی حەز، هەنگاوێکی قبووڵنەکراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێزلێنان لە ئائین و مەزهەبەکان و پیرۆزییەکان، وتی: سووکایەتی و بێڕێزیکردن بە کتێبە ئاسمانییەکان نموونەیەکە لە هەوڵدان بۆ توندووتیژی و بڵاوەپێکردنی نەفرەت و بە پێچەوانەی بنەماکان و پیرۆزییەکانی مافی مرۆڤە.

کەنعانی ڕایگەیاند: گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک گەلانی دیکەی موسڵمان و ئازادیخوازانی جیهان ئیدانەی ئەم هەنگاوانە دەکەن و بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز بە قبووڵنەکراو دەزانن.