ئه‌ردۆغان: دواجار خۆبەزلزانانی رۆژئاوا فێر دەکەین کە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان ئازادی رادەربڕین نییە
(0) /
زایەڵە - ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید، رایگه‌یاند: "کاردانەوەی خۆمان بە توندترین شێوە دەخەینەڕوو تا خەباتی پێداگرانە دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دوژمنانی ئیسلام ئەنجام دەدرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌شداریی له پرۆگرامی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی رێكخستنه‌كانی ئاك پارتی له ئیستانبوڵ كرد.
ئەردۆغان له‌میانی گوته‌كانیدا له‌باره‌ی سووتاندنی كۆپییه‌ك له قورئانی پیرۆز لە سوید، رایگه‌یاند: "دەمەوەت بزانن وەک تورکیا بەهیچ شێوەیەک مل بۆ سیاسەتی هاندان و سیاسەتی هەڕەشە کەچ ناکەین".
گوتیشی: "ئەوانەی ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن تا دەگاتە ئەوانەی لە ژێر ناوی ئازادی بیروڕادا رێگەی پێدەدەن و چاوپۆشی لێدەکەن، ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "کاردانەوەی خۆمان بە توندترین شێوە دەخەینەڕوو تا خەباتی پێداگرانە دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دوژمنانی ئیسلام ئەنجام دەدرێت".
راشیگه‌یاند: "دواجار خۆبەزلزانانی رۆژئاوا فێر دەکەین کە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان ئازادی رادەربڕین نییە".
تێبينيێك بنێرە: