بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە بۆ زایەڵە: ئیدانەی بێڕێزی کردن بەقورئانی پیرۆز دەکەم
(0) /
زایەڵە - ئارام شیخ جەماڵ بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەتووندی ئیدانەی بێرێزیکردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەم، کە لەوڵاتی سوید لەلایەن ھاووڵاتییەک ئەنجامدراوە، ئەم ڕەفتارە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتیی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئایندارییە، وە دڵنیابن پەیامێک لە ناو دڵ و مێشکی ملێۆنان باوەڕدار نەخشابێت وەلە قوڵای دڵەکان چەسپابێت بەم کارانە زیاتر خۆشەویستی خواو پەیامەکەی لە دڵ و دەروونی ئێمەی موسڵمان زیاتر دەبێت ، خوای گەورە خۆی دەفەرموێت إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ.
وتیشی ، لە کۆتایدا دەلێم یەکێک لە جوانییەکانی قورئان ئەوەیە ملوێنان خەڵکی گۆڕی و دەگۆڕێ بێ ئەوەی یەک پیتی بگۆڕێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: