ئاگرێک لە کامپی تازەدێ کەوتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
کامپی تازەدێ
ئاگر
زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە کامپی تازەدێ کەوتەوە و بەبێ زیانی گیانی ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، کەمێک پێش بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێکی گەورە لە کابینەکانی کامپی تازەدێ بەربوو، پاش ماوەیەکی کەم تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
ووتیشی، ئاکرکەوتنەوەکە ھیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام شەش کابینە بەتەواوەتی سوتاوە کە ماڵی دوو خێزانی ئاوارەی سەڵاحەدینی تێدابووە و ھەموو کەل وپەل و ناوماڵەکانیان سوتاون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: