نزیكەی 30 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەشتیار گەرمیان ئابووری


Jul 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كرد و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت نزیكەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە گەرمیان.

هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی گەرمیانیان كردبەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 18 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستانن هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان. 

سەبارەت بە گەشتیاری پارێزگەكانی عێراق و بیانی، هێرش فەیزوڵڵا گوتیشی، 11735 گەشتیار لە بازگەكانی گەرمیان و مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان، بە گشتی لەو چەند ڕۆژەدا، 29 هەزار و 735 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كردووە و ژمارەی گەشتیارانیش زیادی كردووە.

کامەران کەریم