شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ناردنى بوودجه‌ى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
/
کردستان
/
زایەڵە
عێراق
هەرێمی کوردستان
بودجە
پشک
زایەڵە - دواى سه‌ردانه‌كه‌ى پێش جه‌ژنى سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق بۆ هەرێمى کوردستان،بڕیاره شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان راگەیاندووه،بڕیارە شاندێکى وەزارەتى دارایی لەسەر ئاستى بەڕێوەبەرى گشتیی ژمێریاری و بودجە، سەردانى بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیی عێراق.
شایه‌نى باسه به‌پێى پشكى هه‌رێم له بوودجه‌ى گشتى عێراق،پێویسته له‌م مانگه‌وه حكومه‌تى عێراق مانگانه 905 ملیار دینار بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم راده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: