کوالێتی بەنزینەکەی خراپ بووە; بەنزینخانەی مامۆستایان لە ڕاپەڕین داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزینخانە ڕاپەڕین


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای سکاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچونی لیژنەی تایبەتمەند، بڕیاری داخستنی بەنزینخانەی مامۆستایان درا.

 

سۆران کەمال سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لەمیانی بەدواداچونەکانمان بۆ کوالێتی سوتەمەنی و دوای پشکنین، دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەی مامۆستایان لە ڕاپەڕین کوالێتی خراپەو پەستانی هەڵمی بەرزە کە کاریگەری لەسەر فیدپەمپی ئۆتۆمبێل و پیسبونی ژینگە هەیە، پێشتریش سکاڵای هاوڵاتیانی لەسەربووە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخستنی بۆکرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت.

 

کامەران کەریم