كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبێت بە (1 - 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوار شەممە ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری درووسبونی تۆزێكی سووك هەیە لە باشووری هەرێم و پلەكانی گەرما بەرز دەبێت بە (1 - 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: