لە قەزای دوکان ئاگرێک کەوتەوە
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەدوکان لەناو سیاجی مۆنۆمێنتی ( ئەنفال ) کەوتەوە.
وتیشی: پاشان دوای ئاگادارکردنەوەیان دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە ، لەئەنجامدا بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی دوکان و پۆلیسی فریاکەوتن توانرا ئاگرەکە کەمتر لەنیو کاتژمێر کۆنتڕۆڵ بکرێت .
ئاماژەی بەوەش دا؛ بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی دۆنمێك زەوی لەپووش و پاوان و چەند دار سنۆبەرێك سووتان .
ئاشکراشی کرد؛ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون گومان دەکرێت هۆکاری ئاگرەکە بە مەبەست بوبێت و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: