پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرە قەڵەوەکان راگیرا
(0) /
زایەڵە - وەزیری ناوخۆی عیراق بە بڕیارێک، پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانەی راگرت کە کێشی زیادەیان هەیە.
عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە کە ئەو ئەفسەرانەی کێشی زیادەی جەستەیان هەیە، پلە بەرزکردنەوەی مانگی تەموز نایانگرێتەوە.
ئەم بڕیارەش پاش دەرچوونی یاسایەک دێت لە عیراق کە ئەو کەسانەی لە بواری سەربازیدا کاردەکەن ناچار دەکات کێشی خۆیان داببەزێنن.
تێبينيێك بنێرە: