نەیمار بەهۆی پێشێلكاری ژینگەوە بە زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار سزادرا
(0) /
زایەڵە - ئەنجومەنی شارەوانی مانگاراتیبا رایگەیاند، بەهۆی دروستكردنی دەریاچەیەك لە كۆشكەكەی بەبێ مۆڵەتی ژینگەیی، نەیمار ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل سزایەكی قورسی بەسەردا سەپێنرا بەبڕی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار.
باس لەوەشكراوە، نەیماری تەمەن 31 ساڵ ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بەبڕی 3 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار سزا دراوە بەهۆی دروستكردنی دەریاچەیەك لە كۆشكەكەی لە ناوەڕاستی شاری ریۆ دی جانیرۆ بەبێ مۆڵەتی ژینگەیی، هەروەها ماوەی 20 رۆژی لەبەردەمدایە تانە لە سزاكە بدات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: