باران ده‌بارێت و هه‌وره‌ برووسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا ئاراس جەباری باران


Jul 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، دەوروبەری 18 بۆ 20ی ئەم مانگە، ئەگەری هەیە هەوایەکی سارد لە بەرزایەکانی سەرەوەدا پێشڕەوی بکات بۆ خوارەوە، بەمەش بارانێکی زۆر بۆ باکوری ئێران و باکوری کوردستان بەرھەم دەهێنێت، ئەگەر دۆخەکەش گونجاو بێت لە هەندێک شوێنی جیاوازی هەرێمی کوردستان لەو ماوەدا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
باسی لەوەشکردوە، دۆخی باران و هەورە بروسکە لەئێستادا زیانی ھەیە، چونکە ھەورە بروسکەکان بنکەیان بەرزە و کەشی روکەشیش گەرمە مەترسیەکانی کەوتنەوەی ئاگر زیادەکات.
ئاراس جەبار دەشڵێت، ئەمە دەستپێکی بارانی ھاوینەیە چەند حاڵەتێکی دیکەش تا کۆتای مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵ ئەگەری دەبێت، بەزوی وەرزی تەڕ و پایزی پرباران و ناوازە دێتە پێشەوە.
کامەران کەریم