هەڵبژاردنی خانمە ڕاهێنەرێک بۆ تیپی پیاوانی تۆپی پێ بەریتانیا

(0) / / ورزش / زایەڵە بەریتانیا ڕاهێنەر وەرزش


Jul 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یانەی فارست گرین کەوا لە دەستەی چوارمی تۆپی پێ بەرتانیا جێگیر بووە کارێکی سەیر و سەمەری ئەنجام داوە و خاتوو هانا دینگلی وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی سەرەکی پیاوانی خۆی هەڵبژاردووە.
 
پێشتر (دانکن فرگۆسن) ڕاهێنەری تیپی فارست گرینی لە ئەستۆ گرتبوو.
هانا دینگلی وەکوو یەکەمین ڕاهێنەری خانم لە مێژووی تۆپی پێ بەریتانیا، ڕاهێنەری تیپێکی پیاوانە لە ئەستۆ دەگرێت.
هانا 40 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی شاری(ڤێلز)ــە و پێشتریش وەکوو ڕاهێنەری ئاکادێمی لە هەمان یانەدا چالاکی بووە.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی