پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
گەرما
کەشناسی
کوردستان
سەرما
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا هەیە و پلەکانی گەرما بەراور بە رۆژی رابردوو نزم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هاوشێوەی رۆژی هەینی ساماڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت تۆزێکی سووک لە هەوادا هەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یهك بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئهمڕۆ:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: