کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراک لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا دەستی بەسەرداگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور تەندروستی


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دەستیبەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراک لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا گرت.

دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و دەستکەوتنی زانیاری، هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور توانیان ڕێگری بکەن لە ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوە بەسەرچوو.

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی هێزەکانی ئاسایش بە مەبەستی سەلامەتی هاوڵاتیان و ئاسایشی ئابوری و ڕێگریکردن لەو خۆراکانەی کە زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ٢٠٢٣/٧/٦ توانرا زیاتر لە (سێ)تۆن خۆراک، پێکهاتبوو لە (برنج، ڕۆن، شەکر، دۆشاو)کەبەشێوەیەکی نەشیاو لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ( گەوڕ )دا عەمبار کرابوون دەستیبەسەردا بگیرێت،تۆمەتبارێک بەناوی ( م، ف، ص )دەستگیربکرێت، کەبەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە بازاڕدا.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

کامەران کەریم