کڵاوی پارێزەری تایبەتی ئالۆنسۆ لە پێشبڕکێیەکانی گرەندپێری بەریتانیا
(0) /
زایەڵە ـــ فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ لە پێشبڕکێیەکانی گرەندپێری بەریتانیا کڵاوێکی پارێزەری زۆر تایبەت بەکاردەهێنێت.
فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ شۆفێری کۆمپانی ئستۆن مارتین لە پێشبڕکێیەکانی گرەندپێری بەریتانیا لە کڵاوی پارێزەری تایبەت بە یەکەمین ئۆتۆمبێلی ئەو تیپە لە فڕمووڵی یەکدا کەڵکوەردەگرێت.
ئاڵۆنسۆ لەسەر لاپەڕەی یەکێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا نووسیویەتی: کڵاوی پارێزەری تایبەت، پێشبڕکێ تایبەت و گرەندپێری بۆ کۆمپانیای ئستۆن مارتین.
ئستۆن مارتین لە ئێستادا بە 175 سەرپشکەوە لە ڕەدەی سێهەمی جەدوەلی تیمی ئەم وەرزەی فڕمووڵی یەکدا جێگیر بووە. تیمی ئۆتریشی ڕێدبووڵ بە 321 سەرپشکەوە لەسەر پلەی یەکەم ڕاوەستاوە و پلەی دووهەمین تایبەتە بە تیمی مێرسێدێس بێنز بە 178 سەرپشکەوە.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: