ئەژماری تایبەتی تویتەری ترەمپ بۆ هەمیشە داخرا

(0) / / جهان / تویتەر زایەڵە ترەمپ فەیسبووک


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بە تەواوی و بۆ هەمیشە داخرا.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەژماری تایبەتی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 85 میلیۆن فاڵۆوێری هەبوو و کەناڵی سەرەکی دەربڕینی هەڵوێست و تەنانەت بڕیارە گرینگەکانی ترەمپ بوو.
بەشی پاراستنی تویتەر بە ئامانجی پێشگرتن لە پشێوی و هاندان بۆ توندوتیژی، ئەژماری ترەمپی بۆ هەمیشە داخست.
 پێشتر فەیسبووک و یوتیوب و چەند تۆڕی کۆمەڵایەتی دیکە ڕایانگەیاندبوو کە لانیکەم تا کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن ئەژماری تایبەتی ترەمپ سڕ دەکەن.
کۆتایی/.