داواکارییەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە هاوڵاتییان

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیون هەڵبژاردن


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر بانگھێشتی ھەموو دەنگدەران دەکات بۆ ئەو ماوەیەی لە ٩ی تەموووز تا ٧ی ئاب، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ نوێکردنەوەی داتای بایۆمەترییەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر، داوای لە دەنگدەرانی شاری هەولێر کرد، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەترییان، لە ڕۆژی ٩ی تەمووز تا ٧ی ئاب.

پێویستە دەنگدەران بەڵگەنامەی پاڵپشتی لەگەڵ خۆیان ببەن و بۆ نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتریی و لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تا کاتژمێر ٣ـی دوای نیوەڕۆ، سەردانی کۆمسیۆن بکەن.

وابڕیارە بڕیارە، رۆژی ١٨ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە ١ـی تەمموزەوە بۆ ماوەی یەک مانگ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ حزب و هاوپەیمانێتییەکان کردووەتەوە.