ئەمساڵ نزیکەی سێ هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون
(0) /
زایەڵە - ئەمساڵ نزیکەی سێ هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. پسپۆڕێکی شێرپەنجە دەڵێت، زۆرترین جۆری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمکە؛ دواتر سییەکان؛ قۆڵۆن و پرۆستاتە.
ئەمساڵ لە یەک نەخۆشخانەی هەولێر 800 تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون؛ لە سلێمانی و هەڵەبجە هەزار و 485 تووشبوو، لە دهۆکیش زیاتر لە 700 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
دکتۆر هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کە تایبەتە بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن رایگەیاند، ئەمساڵ تەنیا لە نەخۆشخانەکەی ئەوان 800 تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی وتیشی، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار و 200 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلییان کردووە.
لە هەولێر جگە لە نانەکەلی، لە نەخۆشخانەی دیکەش شێرپەنجە تۆمار دەکرێت و بەشێکیش لە هاونیشتمانییان سەردانی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: