سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەمە ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەور ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرز ئەبێتەوە.
وتیشی، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت و لەكاتەكانی شەودا بای باكوری رۆژھەڵات بەخێرای ١٥ تا ٤٠كم/س لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاكەبێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: