قیرتاوکردنی دوو سایدی تەنیشت ئیداری گەرمیان دەستی پێکرد
/
کردستان
/
قیرتاوکردن
کەلار
گەرمیان
زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی قیرتاوکردنی پرۆژەی دوو سایدکردنی شەقامی تەنیشت ئیدارەی گەرمیان دەستی پێکرد.
قایمقامیەتی کەلارئاشکرایکرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار بە یاوەری بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار و سەرۆکی شارەوانی کەلار پرۆژەکەیان بەسەر کردەوە .
باسی لەوەشکرد، پرۆژەکە ناوچەی پیشەسازی بە شەقامی سەرەکی ( کەلار-کفری ) دەبەستێتەوە و بەتەواوبونی پڕۆژەکە کارئاسانی زیاتر بۆ جوڵەی ئۆتۆمبیل و هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکرێت کە لە ئێستادا شەقامەکە جوڵەیەکی زۆری هاتوچۆی لەسەرە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: