بانگەوازی پاپا فرانسیس بۆ نۆژەنکردنەوەی سووریا

(0) / / جهان / زایەڵە سووریا پاپا


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاپا فرانسیس رێبەری ڤاتیکان ھاوکات لەگەڵ ساڵۆگەری سەرھەڵدانی قەیرانی سووریا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لەم شەڕە ڕووخێنەرە دیسان داوای کۆتایی پێھینانی ئەم شەرەی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قەیرانی سووریا لە ١٥مارسی٢٠١١ بە شەری چەکداری نێوان گرووپە نەیارەکان و ھێزەچەکدارەکانی حکوومەتی سووریا دەستی پێکرد.
پاپا پاش خوێندنی دووعا جارێکی تر بە دەربڕینی نیگەرانی لەم شەڕە و کاریگەرییە خراپەکانی لە سەر خەڵکی سووریا، وتی: شەڕی ناوخۆی سووریا بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی کارەساتێکی مرۆڤی لە سەردەمی ئێمەدا و کوژران و بریندار و ئاوارەیی و کۆچی ملیۆنان کەس و نوقم بوونی ھەزارانی تر و ھەزاران جۆر ئەشکەنجە و ئازاری بە تایبەت لە سەر منداڵان و ژنان و پەککەوتوان ھەبوو.
پاپای ڤاتیکان داوای لە ھەموو لایەنەکانی ئەم شەڕەی کرد تا نیازپاکی خۆیان لەم بارەیەوە دەربخەن و درزێک لە ڕووناکی ئومێد بۆ خەڵکی دانیشتووی ئەم وڵاتەی رۆژئاوای ئاسیا نیشان بدەن.