بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن: 22 شوێن غەرامە کراون

(0) / / کردستان / زایەڵە زەڕایەن ئاوارە حمەشەریف


Jul 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاوارە حمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەنی سەربەقەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند،بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی،لیژنەهاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، بڕی٧٨٥ لیتر پاکەرەوە و شامپۆ.١٠٣٩ لیتر خواردنەوە.١٤٤١ کیلۆ خواردن و کاڵا و شمەکی ماوە بەسەرچوومان لـە ناوبرد کە لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە بازاڕ و مارکێت و دووکانەکاندا دەستی بەسەرداگیرابوو.

ناوبراو وتیشی،  هەر لەم شەش مانگەی ئەم ساڵدا لیژنە هاوبەشەکان،سەردانی (٦٦٣)شوێنیان کردووە،(٧٥)شوێنیان ئاگادارکردووەتەوە کە پابەندی ڕێنماییەکان بن.(٢٢)شوێن غرامە کراون.

کامەران کەریم