ملیارێك دینارى دیكه بۆ نۆژهنكردنهوهى رێگاى سماقوڵى خهرجدهكرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئاشكرایكردووه،سهرهڕاى خەرجكردنی نزیكهی نیو ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگای دۆڵی سماقوڵی ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی ملیارێك دیناری دیكە بۆ نۆژهنكردنهوهى ئهو رێگایه.
دكتۆرئاگرین عەبدوڵابریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووه، دەستیان كردووە بە نۆژەنكرنەوەی ڕێگای دۆڵی سماقوڵی و وەزارەتی داراییش ڕەزامەندی داوە بڕی ملیارێك دینار بۆ چاككردنەوەی تەواوی ڕێگای دۆڵی سماقوڵی لەو دیوی بەنداوی سماقووڵی بۆ هیزۆپ خەرج بكرێت و لە ماوەی داهاتوودا دەست بە نۆژەنكردنەوەی باشتری ڕێگاكە دەكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: